{"product_id":"mem-u-zin-nordkurdisch-kurmanci-in-arabisch-kurdischer-schrift","title":"Mem u Zîn (Nordkurdisch\/Kurmancî) in arabisch-kurdischer Schrift","description":"\u003cp align=\"right\"\u003e\u003cspan dir=\"RTL\"\u003eخۆشەویستی، ناپاکی و چارەنووس ئەو بابەتە گرنگانەن، کە لەم داستانی مەم و زین ەدا بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر و وەستایانە نمایشتیان پێدەکرێ . لە ڕاستیدا ئەم مەم و زین ەی ئەحمەدێ خانی بە لووتکەی ھونەری شیعریی کوردی و بە داستانی نەتەوەییی کورد دادەنرێ\u003c\/span\u003e\u003c\/p\u003e\r\n\u003cp align=\"right\"\u003e\u003cspan dir=\"RTL\"\u003eمەم لە خۆشەویستییەکەیدا بۆ زین بە پلەیەکی سۆفێتی باڵا دەگا، کە بێدوودڵی ئارامی و ئاسوودەیییەکی بێکەموکوڕی لە ھەموو بارێکەوە دەنوێنێ. بە ھەموو ئەو بابەتانەی، کە لە دەوروبەریەتی و خۆشەویست بە ئاواتی دەخوازێ، ئەم بابەتانەش، ئەگەر چارەسەر ، دەستەبەندی و یەکگرتن و دابڕانیش بێ، ھەروەک چۆن سۆفییەک ئەمانە ھەمووی لە پەروەردگارەوە، کە دامەزرێنەر و بنیاتنەری ئەم دنیایەیە بەپیرۆزی دەبینێ، ئەویش ھەر بەو چاوی پیرۆزییەوە دەیانبینێ. مەم و زین لە خۆشەویستییاندا بۆ یەکتری توابوونەوە و ھیچ بۆشایییەکیان بۆ لێکجیابوونەوە و لێکترازان نەھێشتبوووەوە، سۆفیش لە خۆشەویستییدا بۆ خوا ھەر بەو ڕێوجێیەدا دەڕوا و یەکبوونێک پێکدێنێ، کە بێ لێکترازان دەبێ، لەم جۆرە خۆشەویستییانەدا لێکجیابوونەوە ڕوو نادەن، بەڵکە تەنیاھەر یەکبوون لە ئارادا دەبێ. بۆ گەیاندنی ئەم بیرەش ئەحمەدێ خانی لە کۆتایی داستانەکەیدا ئامۆژگاری خوێنەرانی داستانەکەی دەکا و دەڵێ:\u003c\/span\u003e\u003c\/p\u003e\r\n\u003cp align=\"center\"\u003e\u003cspan dir=\"RTL\"\u003eغافل مەبە ژ عەشقێ فیلحەقیقەت\u003c\/span\u003e\u003c\/p\u003e\r\n\u003cp align=\"center\"\u003e\u003cspan dir=\"RTL\"\u003eئەی ڕەھڕەوایێ ئەقرەبوتتەریقەت\u003c\/span\u003e\u003c\/p\u003e\r\n\u003cspan dir=\"RTL\"\u003e                       \u003c\/span\u003e( \u003cspan dir=\"RTL\"\u003eبەیتی: ٢٤٨٦ \u003c\/span\u003e)","brand":"Institut f. Kurdische Studien Gebunden","offers":[{"title":"Default Title","offer_id":60954194084170,"sku":"KURDISCHSTUDIUM-02","price":21.16,"currency_code":"EUR","in_stock":true}],"thumbnail_url":"\/\/cdn.shopify.com\/s\/files\/1\/0968\/0289\/8250\/files\/mem-u-zin-nordkurdisch-kurmanci-in-arabisch-kurdischer-schrift.png?v=1769528257","url":"https:\/\/www.makpirtuk.de\/products\/mem-u-zin-nordkurdisch-kurmanci-in-arabisch-kurdischer-schrift","provider":"Makpirtuk","version":"1.0","type":"link"}